یەکەم کەس باروت و موشەكی لە جیهاندا دۆزییەوە موسڵمانێك بوو بەناوی نەجمەدینی حەسەن
ماکوان کەریم

نەجمەدین حەسەن حەداب لە رەچەڵکدا خەڵکی سوریاییە ،لەحەڵەب لەدایك بووە و لەساڵی ١٢٩٤ز وەفاتی کردوە،ناسراوە بە حەسەن ڕەماح..

یەکەم کەس بووە کە باروتی دۆزیوەتەوە کاتێك موسڵمانان جەنگیان بوو لەگەڵ خاچپەرستەکاندا ، ئەو دەمە بۆیەکەم جار موسڵمانان دژی خاچپەرستان بەکاریان هێناوە .. لە پاشاندا پەرەئەدات بە بیرۆکەکەی و بۆ یەکەمجار لە جیهاندا موشەك دروست دەکات، لە دووتوێی کتێبێکدا بە دورودرێژی باسی بیرۆکەکانی دەکاتو چۆنیەتی دروستکردنی لە رووی فیزیایی و کیمیاییوە،لە پاشاندا کتێبەکەی ئەدزرێت لە سووریاوە دەیبەنە ئەڵمانیاو فەرەنسا لەدوای داگیرکردنی ئیستعمار لەناوچەکەدا لەوێ پەرەئەدەن بە فیکرەکانی، ئێستا کتێبەکەی لە مۆزخانەی پاریس و مۆزەخانەی بەرلینی نێودەوڵەتییە بەشێکیش لە دەست نوسەکانی لە مۆزەخانەی قاهیرە و هیندستاندایە، ئەڵمانیا بۆ یەکەم جار پەرەی داوە بە موشەک لەسەر بنەمای کتێبکەی حەسەن ڕەماح..

سێ کتێبی نوسیوە لە بواری سەربازیدا:

یەکەم: الفروسية والمناصب الحربية: ئەم کتێبە باسی ئەوە دەکات کە چۆن موشەك دروست دەکرێت و چۆنیەتی هەڵدانیو دوری و نزیك گەیشتنی بۆ جێگای مەبەست. ئەم کتێبە لە ئێستادا بەشی زۆری لە ئەڵمانیایە لە بەرلین ، چەند لاپەرەیەکی لە میسر هەڵگیراوە..

دووەم:البنود في معرفة الفروسية: ئەم کتێبە لە لەسەردەمی داگیرکەری ئینگلیزی دزیان وبردیانە هیندستان بۆ کۆمپانیای رۆژهەڵاتی بەریتانی و دوایی هیندستانیەکان پاراستیان، نوسخەی دووەمی لە قاهیرەیە..

سێیەم:الفروسية في رسم الجهاد: ئەم کتێبە لە پاریسە لە مۆزخەنی پاریسە بە ژمارە ٢٨٢٥، باس لە دوورستکردنی تۆپ و گولەی تۆپ و جۆرەکانی باروتە،..

بەسێکی زۆر لە دەستنوسەکانی دادەنێم و لەگەڵ داهێنانەکانی لە کتێبەکانیدا..















به‌روار: 20/02/2015
بینین: 1127
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
1
په‌ڕه‌یله‌ 0
ژماره‌ی بابه‌ت